Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 08:21

هۆشدارییەک لە کارەبای سلێمانییەوە؛ کارەبای بەشێک لە شوێنەکان دەبڕێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی هۆشداری دەداتە شوێنە بازرگانی و پیشەسازییەکان، ئەگەر لە 5 ملیۆن زیاتر قەرزار بن قەرزەکانیان دەبڕێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ئاگاداری هاوبەشانی کارەبای شوێنە بازرگانی و پیشەسازییەکان  دەکاتەوە، کە قەرزاری پارەی کارەبان بە بڕی (5) ملیۆن دینار و زیاترە.

ڕاشیگەیاند: پێویستە لە ماوەی 10 ڕۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی بکەن بەمەبەستی پاکتاوکردنی قەرزی کارەباکانیان

کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەگەر قەرزەکانیان نەدەنەوە، لەدوای ئەو ماوەیە کارەباکانیان دەبڕدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.