چالاكوانان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڤیدیۆیی ئاهەنگێكیان بڵاوكردەوە كە تەقەی خۆش تێدا كرا، لە ڤیدیۆكەدا ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئاهەنگەكە بۆ وەرگرتنی پۆستەكەی ئیبراهیم نامیس جبورییە وەك وەزیری پەروەردە لە حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق.
لەسەر گرتە ڤیدیۆكە نووسراوە: ئەمە بەرەی جەنگ نییە، بەڵكو ئەمە ئاهەنگی وەزیری نوێی پەروەردەیە بەبۆنەی دەستبەكاربوونی لەو پۆستە.
لەبەرامبەر ئەو كاردانەوەیەی ڤیدیۆكە دروستی كردووە، هەژماری وەزارەتی پەروەردە لە تویتەر ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت: ئەو ڤیدیۆیەی كە بڵاوكراوەتەوە نوێنەرایەتی ئێمە ناكات و ڕەنگدانەوەی سروشتی زانستی وەزارەتەكە نییە.
هەروەها وەزیری پەروەردە داوای لە هاووڵاتیان كرد كە بەشێوازێكی شارستانی و نیشتمانپەروەرانەی قبوڵكراو دڵخۆشی خۆیان دەرببڕن.
ڤیدیۆ .. بەتەقەی خۆشی پێشوازی لە وەزیری نوێی پەروەردەی عێراق دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.