Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 16:54

به‌ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كچێكی كورد بووه‌ قوربانی

کوردستان TV
100%


 کچە لاوێكی  تەمەن 16 ساڵ و خەڵکی سنە بەناوی سارینا ساعیدی، دوای یەک ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سارینا ساعیدی لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵک شەوی چوارشەممە، 26 ی 10 ی 2022 لە گەڕەکی نایسەر کەوتووەتە بەر هێرشی توندی هێزە ئه‌منییه‌كان و بەهۆی لێدانی توندی باتۆم لەسەری لەلایەن ئەو هێزانەوە سارینا بە سەختی بریندار و تووشی خوێنبەربوونی مێشک بووە.

سارینا ساعیدی بەهۆی ئەو لێدانانەی کە بەر سەری کەوتوون ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە گیانی لەدەستداوە. لە ژێر گوشاری توندی ناوەندە ئەمنییەکان لە شەوی هەمان ڕۆژ ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردنی ئەو کچە بەڕێوەچووە.

بەوتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ساعیدی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی سارینا ساعدی لە کەشێکی تەواو ئەمنییەتیدا و بە ئامادەبوونی کەمتر لە 10 کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەی بەڕێوەچووە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت لە درێژەدا ڕایگەیاند: ناوەندە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ساعیدی کردووە، کە دەبێت هۆکاری مردنی کچەکەیان بە خۆکوشتن ڕابگەیێنن.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.