Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 06:11

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی نوێ له‌پارێزگاكانی هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ رایده‌گه‌ێنێت: لەچەند هەفتەی داهاتوو، ژمارەیەک باڵەخانەی نوێی پەروەردەیی دەکەونە بواری خزمەت و بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی نوێش لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دادەندرێت :
١-  لە پارێزگای هەولێر چوار قوتابخانە ( ٣ قوتابخانەی ١٨ پۆلی و ١ قوتابخانەی ٩ پۆلی ) و  یەک ( ١ ) باخچەی منداڵانی نوێ تەواوبوون و دەکەونە بواری خزمەتەوە . قوتابخانەیەکی دیکەی (١٢ ) پۆلی و قوتابخانەیەکی (٦ ) پۆلی لەکۆتاییەکانی قۆناغی کارکردنن و تەواو دەبن .
٢- لە پارێزگای سلێمانی یەک (١) قوتابخانەی ١٨ پۆلی و باخچەیەکی منداڵان تەواو بوون و دەکەونە بواری خزمەتەوە . 
٣- لە پارێزگای دهۆک بەردی بناغەی دوو ( ٢ ) قوتابخانەی ١٨ پۆلی دادەندرێت . 
٤- لە پارێزگای هەڵەبجە بەردی بناغەی  یەک ( ١ ) قوتابخانەی ١٢ پۆلی دادەندرێت. 
٥- لە پارێزگای هەولێر بەردی بناغەی حەوت  (٧) قوتابخانەی  نوێ دادەنرێت ،  شەش ( ٦ ) قوتابخانەی ١٨ پۆلی  و یەک ( ١) قوتابخانەی ٩ پۆلی .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.