لە ئەهوازەوە (باشووری ڕۆژئاوای ئێران) تا پارێزگاكانی ئازەربایجان (باكووری ڕۆژئاوا) و كوردستان، لەماوەی كاتژمێرەكانی ڕابردوودا توڕەیی خۆپیشاندەران كەم نەبووەوە، ئەو ناڕەزاییانەی دوێنێ دەستیپێكرد تا شەوی هەینی لەسەر شەممە بەردەوام بوو.
بەپێی ئەوەی تۆڕی "ئێران ئینتەرناشناڵ" لە ڤیدیۆیەك بڵاویكردووەتەوە. ئەندامانی هێزە ئەمنییەكانی ئێران بە جلوبەرگی مەدەنییەوە دەردەكەون و بە شەو هەڵیانكوتاوەتە سەر بەشە ناوخۆیی زانكۆی یەكێك لە زانكۆكانی ئەهواز و دوو قوتابیان ڕفاندووە.
ئەم دەستدرێژییە لە كاتێكدا بووە كە شەقامەكانی زۆرێك لە شارەكانی باكووری ڕۆژئاوا و باشووری وڵات دروشمیان دژی دەسەڵات دەگوتەوە.
لینكی ڤیدیۆكە ..
https://twitter.com/IranIntl_Ar/status/1586182347275177985?s=20&t=MM8JFP2HZhWsWvbrNSoKhA
هەروەها لە شاری "میاندوئاب" لە پارێزگای ئازەربایجان، خۆپیشاندەران لە ئێواران گردبوونەوە و دروشمی دژ بە ڕژێم و داوای ئازادی بۆ ئێرانیان كرد.
هاوكات لە شاری بۆكان، خۆپیشاندەران بە مەبەستی بەربەست لە پێشكەوتنی هێزە ئەمنییەكان، شەقامەكانیان بە بەرد داخست.
هەروەها خۆپیشاندەران لە شاری دۆرود سەر بە پارێزگای لوڕستان لە سەر شەقامەكان درێژەیان بە ناڕەزایەتی خۆیان دا و ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان بوونەوە.
بارودۆخی شاری سنە-یش، ناوەندی پارێزگای كوردستان لە ڕۆژئاوای وڵات، هیچ جیاوازییەكی نەبوو، كە بە سەدان كەس ڕژانە سەر شەقامەكان و دروشمی "مەرگ بۆ دیكتاتۆر"یان دەوتەوە.
تارانی پایتەختیش شایەتحاڵی خۆپیشاندانێكی شەوانە بوو لە ناوچەی "تارانسەر" كە خۆپیشاندەران ئاگریان لە تایەی ئۆتۆمبێلەكان بەردا و بەشێك لە ڕێگاكانیان داخست.
ڕۆژی هەینی، مەحمود ئەمیری موغەدەم ،بەڕێوەبەری ڕێكخراوی مافی مرۆڤ لە ئێران، ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانەوە، لانیكەم 253 خۆپیشاندەر كە 34یان منداڵ بوون، كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.