بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌ولێری پایته‌خته‌وه، به بۆنه‌وه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندن و په‌ره‌پێدانی بواری رۆشنبیریی سینه‌مایی و ره‌خساندنی هه‌لی زیاتر بۆ خوێنه‌ر و قوتابیانی به‌شی فیلمسازی و هونه‌ره‌جوانه‌كان و په‌یمانگه و زانكۆكان به‌گشتی،(هاواری فیلم) به هاوكاری یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد/ لقی هه‌ولێر و به به‌شداری ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، كتێبخانه‌ی رۆمان، ناوه‌ندی رۆشنبیری ره‌هه‌ند، پیشانگه‌ی په‌ڕتوكی سینه‌ما و ئه‌ده‌بیاتی یڵماز گونه‌ی به زمانی كوردی ده‌كرێته‌وه.
پیشانگایه‌كه له رۆژ یه‌كشه‌مه، 30-10-2022 كاتژمێر 3ی پاش نیوه‌ڕۆ ،له رێوره‌سمێكی شكۆمه‌ندانه‌دا هونه‌رمه‌ندی گه‌وره مامۆستا "خه‌لیل یابه" پیشانگه‌ی تایبه‌ت به په‌ڕتوكی سینه‌ما و ئه‌ده‌بیاتی یڵماز گونه‌ی ده‌كاته‌وه.
ئه‌م پیشانگایه كه بۆ یه‌كه‌مین جاره له كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا به زمانی شیرینی كوردی ده‌كرێته‌وه، ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی به‌رهه‌مه ناوازه‌كانی "یڵماز گونه‌ی" له سیناریۆ و رۆمان و چیرۆك و نامه‌كان له خۆ گرتووه و وێڕای هه‌ندێك به‌رهه‌م كه له زمانی عه‌ره‌بی و فارسی وه‌رگێڕدران، 99%ی به‌رهه‌مه‌كانی تر (دوای نیو سه‌ده)یه‌كه‌مینجاره له زمانی توركییه‌وه وه‌رده‌گێڕدرێنه سه‌ر زمانی كوردی و بڵاوده‌كرێنه‌وه.
شایانی باسه،ئه‌م پیشه‌نگایه به سپۆنسه‌ری میدیایی رۆژنامه‌ی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كاته‌كانی پیشانگه كه/ رۆژانه ده‌مژمێر (3 تا 5)ی ئێواره بۆماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئا- كامران
پیشانگه‌ی په‌ڕتوكی سینه‌ما و ئه‌ده‌بیاتی" یڵماز گونه‌ی" به زمانی كوردی ده‌كرێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.