له ده‌ست پێكی گه‌ری دوازده‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مایۆركاو ئیسپانیۆل به تۆمار كردنی گۆلێك بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسان بوون.
یاریه‌كه له‌مایۆركاو له‌سه‌ر یاریگای ئیبرۆ ستار به‌رێوه چوو ، وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو یانه بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام له گێمی یه‌كه‌م هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا ، له‌گه‌ل ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گێمی دووه‌م و له خوله‌كی چل و هه‌شت ڤیرات مۆریكی به تۆمار كردنی گۆلێك خاوه‌ن یاریگای له یاریه‌كه پێشخست.
له خوله‌كی حه‌فتا خۆسی كارلۆس لازۆ گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد ، له دوا خوله‌كی یاری ناوبژیوان پابلۆ ماڤیۆی یاریزان و خافێر ئه‌لیگری راهێنه‌ری یانه‌ی مایۆركای به‌كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگا، یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و مایۆركا چواره‌م یاریه له‌م وه‌رزه یه‌كسان ده‌بێ و به سێز‌ده خال له پله‌ی دوازده‌می ریزبه‌ندی دێت ، ئیسپانیۆلیش پێنجه‌م یاریه له‌م وه‌رزه یه‌كسان ده‌بێ و به یازده خال له پله‌ی سێزده‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
له‌لالیگادا ریاڵ مایۆركا و ئیسپانیۆل یه‌كسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.