Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 06:22

ئه‌م شەو فلامینگۆ و ئەتلەتیكۆ پارانێنسی لە یاری كۆتایی جامی لیبەرتادۆرس ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە

کوردستان TV
100%


ئه‌م شەو هەردوو یانەی بەڕازیلی، فلامینگۆ و ئەتلەتیكۆ پارانێنسی لە یاری كۆتایی جامی لیبەرتادۆرس بۆ یانەكانی ئەمەریكای باشوور ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.
 یاریەكە لە یاریگای مۆنیومێنتاڵ لە ئیكوادۆر بەڕێوەدەچێت، هەردوو تیپ دوایین یەكەی مەشقیان بۆ خۆئامادەكردن بۆ یاریەكە سازكرد، یانەی فلامینگۆ هەوڵی بردنەوەی دووەم نازناو لە ڕكابەریەكانی ئەم وەرزە دەدات.
 دوای ئەوەی هەفتەی پێشوو نازناوی جامی بەڕازیلی بەدەستهێنا، هاوكات دوریڤال جونیۆر ڕاهێنەری تیپەكە خەون بە بردنەوەی یەكەم نازناوی جامی لیبەرتادۆرس لە كاروانی ڕاهێنەرایەتی خۆی دەبینێت، یانەی فلامینگۆ لە مێژووی خۆی دوو جار نازناوی ئەم پاڵەوانێتیەی بردۆتەوە.
 لەو لاشەوە یانەی ئەتلەتیكۆ پارانێنسی تەواوی هەوڵەكانی خستۆتەگەڕ تا بە پێكهاتەیەكی تۆكمەو بە سوود وەرگرتن لە ئەزموون و شارەزایی لویس فیلیپی سكۆلاری ڕاهێنەرە بەناوبانگەكەی نازناوی جامی لیبەرتادۆرس بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆی بەدەست بێنێت، ئەم تیپە تەنها یەك جار لە ساڵی دووهەزاروپێنج گەیشتە یاری كۆتایی پاڵەوانێتیەكەو لە یاریەكەدا بە یانەی ساوپاولۆ دۆڕا.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.