له ده‌ست پێكی گه‌ری دوازده‌مینی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی لانس له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی تۆلۆزی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای بۆلێرت دیلیلێس به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شوست خاوه‌ن مال به گۆلی لویس ئۆبیندا پێشكه‌وتن ، له خوله‌كی هه‌شتاو حه‌وت هه‌مان یاریزان گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌ی لانسی تۆمار كرد ، له یه‌كه‌م خوله‌كی كاتی زیاد كراوی یاریش لویس ئۆبیندا گۆلی سێیه‌می تۆمار كرد‌و بووه هاتریكی یاری و له‌هه‌مان كاتدا گۆلی حه‌وته‌می یاریزانه‌كه بوو له‌م وه‌زره تۆماری بكات یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و لانس نۆیه‌م بردنه‌وه‌ی نوسیه‌وه‌و به كۆكرنه‌وه‌ی سی خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی ، یانه‌ی تۆلۆزیش تووشی پێنجه‌م دۆراندن هات و به شازده خال له پله‌ی ده‌یه‌م مایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.