Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:17

به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 3 هاووڵاتی دیكه‌ی كورد بوونه‌ قوربانی

کوردستان TV
100%


لە خۆپیشاندان و بەرگری شەوی ڕابردووی خەڵکی شاری سنە، لانی کەم سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی کەیوان دەروێشی تەمەن 18 ساڵ، محەممەد لوتفولڵاهی و محەممەد شەریعەتی گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی چوارشەممە، 26 ی 10 ی 2022، سەرەڕای جێگیربوون و بڵاوەپێکرانی ژمارەیەکی زۆری هێزە حکومەتییەکان لە شاری سنە، لە زۆربەی گەڕەکەکانی ئەو شارە، خەڵکی ناڕازی کۆ بووبوونەوە و هێزەکانی حکومەت ڕاستەوخۆ خەڵکیان داوەتە بە دەستڕێژ.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، لە گەڕەکی کەمەربەندی 25 لانی کەم دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی محەممەد شەریعەتی تەمەن 21 ساڵ و کەیوان دەروێشی تەمەن 18 ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها، لە گەڕەکی نایسەری سنە، کەسێک بە ناوی محەممەد لوتفولڵاهی بە تەقەی ڕستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كان گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەنگاو، تەرمی ئەو سێ لاوە لە شەودا و لە ژێر گوشاری توندی هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڕێوەچوونی هیچ ڕێوڕەسمێک بە خاک سپێردراون.

ناوەندە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ئەو سێ هاووڵاتییە کردووە، کە بە هیچ شێوەیەک مافی میدیایی کردنەوەی هەواڵی کوژرانی کوڕەکانیان نییە.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.