Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:20

جێگری سەرۆكی پۆلیسی دوبەی داوا لە خامنەیی دەكات دەستبەرداری سیاسەت بێت

لە خودا بترسن ، چونكە دونیا شایەنی ئەوە نییە
کوردستان TV
100%

لیوا زاحی خەلفان، جێگری سەرۆكی پۆلیسی دوبەی، ڕۆژی هەینی، داوای لە عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران كرد، خوێنی ئێرانییەكان بپارێزێت و دەستبەرداری سیاسەت بێت.
خەلفان لە زنجیرە تویتێكدا لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە: هیوای من لە ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی ئەوەیە كە دەستبەرداری سیاسەت بێت و ئەو سیستەمە هەڵبوەشێنێتەوە كە بەم شێوەیە خەڵك ناڕەزایی لە دژی دەردەبڕێت .
خەلفان دەشڵێت: هیوادارم ئومێدەكەم بگەیەنرێتە خامنەیی و ئەویش لێی ئاگادار بكرێتەوە، ڕەنگە لە كۆتایی تەمەنیدا بە نەڕشتنی خوێنی هاووڵاتیانی وڵاتەكەی، درك بە ڕاستی ئەو شتانە بكات كە ئێمە هیوامان پێدەخواست .
خەلفان لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت: لە خودا بترسن ، چونكە دونیا شایەنی ئەوە نییە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.