Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 04:32

پارێزەرێك : لە سعوودیە رێژەی هاوسەرگیری بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە كەمی كردووە

کوردستان TV
100%

لە سەرەتای ساڵی 2022ەوە، لە سعوودیە لە هەر كاتژمێرێكدا تێكڕا حەوت حاڵەتی جیابوونەوە رووی داوە، بەوەیش رێژەی جیابوونەوەی ساڵانە بە ئەندازەیەك رووی لە هەڵكشان كردووە كە پێشتر هاوشێوەی نەبووە.
لە هەواڵێكدا كە لە رۆژنامەی ئەلیەوم-ی سعوودیەدا بڵاوكراوەتەوە، داتاكانی 2022ی دەزگای گشتیی ئاماری سعوودیە لەبارەی حاڵەتەكانی جیابوونەوە لەنێوان هاوسەراندا خراوەتەڕوو.
بەپێی ئەو داتایانە، حاڵەتەكانی جیابوونەوە لە ساڵی 2020دا بەراورد بە ساڵێك پێشتر لە سەدا 12،7 زیادی كردووە و گەیستووەتە 57 هەزار و 595 حاڵەت. لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە تێكڕای حاڵەتی رۆژانە 168 حاڵەتە.
لە هەواڵەكەدا لێدوانی پارێزەرێك خراوەتەڕوو كە باس لەوە دەكات هۆكاری سەرەكی جیابوونەوە لە سعوودیەدا لەم ساڵانەی دواییدا، بەرزبوونەوەی نرخە كە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست بووە، لەگەڵ قەیرانی ئابووریی و كێشەكانی پەیوەست بە ئالوودەبوون بە تۆڕە كۆمەڵاتیەتییەكان.
هەروەها ئەو پارێزەرە باسی لەوە كردووە كە رێژەی هاوسەرگیری لە سعوودیەدا بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە كەمی كردووە، هۆكارەكەشی ئاستی كەمی نەخوێندەواری و زۆری بڕی مارەیی و تێچووی هاوسەرگیرییە.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.