دوای ئەوەی عێراقییەكان لە سۆشیال میدیا سەرقاڵی ئاهەنگێكی شۆككەر بوون كە لەلایەن كەسوكاری ئیبراهیم نامیس جبوری، وەزیری پەروەردە لە حكومەتی نوێی عێراق بەتەقەی خۆشی بەڕێوەچوو، ئەمجارە نۆرەی وەزیری نوێی پیشەسازی عێراقە.
لە ماوەی چەند كاتژمێری ڕابردوودا ڤیدیۆیەك بڵاوكراوەتەوە كە گوایە هی بنەماڵەی خالد بەتال ، وەزیری نوێی پیشەسازی عێراقە و خۆشحاڵی خۆیان بە دەستبەكاربوونی ناوبراو وەك وەزیر دەربڕیوە.
لە ڤیدیۆكەدا چەكی مامناوەند و قورس دەتەقێندرێت و ئەمەش ڕەخنەی بەرفراوانی زۆرێك لە عێراقییەكانی لێكەوتەوە.
دوێنێ محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق، ، داوای لە سەرجەم وەزیرەكان كرد، ڕێوشوێنی گواستنەوەی ئارام بۆ وەرگرتنی پۆستەكانیان بگرنەبەر ، دوای ئەوەی حكومەتەكەی، پێنجشەممەی ڕابردوو، متمانەی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەدەستهێنا، دوای دوو هەفتە لە ڕاسپاردنەكەی.
ڤیدیۆ.. بنەماڵەی وەزیری نوێی پیشەسازی بە چەكی مامناوەند و قورس خۆشحاڵی خۆیان دەردەبڕن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.