هونه‌رمه‌ند چۆپی فه‌تاح،ڤیدیۆكلیپێكی خۆی به ناوی "سه‌ربه‌ستی" بۆ ڕۆحی" ژینا ئه‌مینی" بڵاوكرده‌وه.
ڤیدیۆ كلیپه نوێیه‌كه‌ی، چۆپی فتاح، باس دۆخی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ده‌كات ، گوزراشت له رۆحی "ژینا ئه‌مینی " ده‌كات ،له كه‌ناڵی تایبه‌تی یوتیوبی خودی هونه‌رمه‌ند چۆپی بڵاوكراوه‌ته‌وه .
گۆرانی "سه‌ربه‌ستی " تێكسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن" پاوڵ ئێلوارد" نووسراوه، بورهانی موفتیزاده ئاوازه‌كه‌ی بۆ داناوه ، ده‌رهێنه‌ر نیما جه‌لیلیان كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه.
"ژینا ئه‌مینی" ته‌مه‌ن 22 ساڵ، خه‌ڵكی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له میانه‌ی گه‌شتێكدا بۆ تاران به هۆی شل به‌ستنی له‌چكه‌كه‌ی ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانییه‌وه به سه‌ختی بریندار كرا و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا، به‌ڵام ئه‌شكه‌نجه‌دانی ژینا به جۆرێك بووه كه له‌ناو كاسه‌سه‌ریدا تووشی خوێن به‌ربوون ببوو ، بۆیه له دوای 24 كاتژمێر مانه‌وه له ژێر چاودێری چڕدا ، گیانی سپارد ..
دوای خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران دژی گیان له‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هونه‌رمه‌ندانی كورد و بیانی به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نوێ و په‌یامی هاوسۆزی، پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشاندانه‌كان ده‌ربڕیووه.
ئا- كامران
ڤیدیۆ.. چۆپی فه‌تاح به گۆرانییه‌ك باس له"ژینا ئه‌مینی" ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.