Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 04:31

گۆڕانكاری لەناكاوی نرخی دۆلار دەبێتە هۆی داڕمانی ئابووری عێراق ؟

کوردستان TV
100%

سەفوان قوسەی، پسپۆڕێكی كاروباری ئابووری، ، هۆشداری دەدات لە پڕۆسەی گۆڕینی كتوپڕی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار.
قوسەی لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن ئاژانسی نیشتیمانی عێراق بڵاوكراوەتەوە رایگەیاندووە، ڕوونە كە بانكی ناوەندی عێراق هێشتا سوورە لەسەر ئەوەی تا ماوەی سێ ساڵی داهاتوو گۆڕانكاری لە نرخی ئاڵوگۆڕی دراودا نەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، پڕۆسەی دیاریكردنی بەهای دادپەروەرانەی دیناری عێراقی پێویستی بە بەستنەوەی بە سەبەتەیەك لە دراوە نێودەوڵەتییەكان و هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی بەدەستهێنان و وەبەرهێنانی سەرجەم سەرچاوە بەردەستەكان هەیە، بۆ ئەوەی دینارەكە بتوانێت ڕكابەریی باقی دراوەكانی جیهان بكات ، بەتایبەتی لەگەڵ فراوانبوونی خواست لەسەر دینار بە هەموو ئاراستەكاندا.
ئەو پسپۆڕە ئابورییە لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت: پڕۆسەی گۆڕینی بەهای دینار بەشێوەیەكی خێراو و لەناكاو، دەبێتە هۆی نا سەقامگیری ئابووری و دارایی و دروستكردنی براوە و دۆڕاو لە بازاڕدا، ڕەنگە ئەمەش ببێتە هۆی نەبوونی متمانە بە وەبەرهێنانی بیانی لە ئابووری عێراق.
لەچەند رۆژی رابردووشدا شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی كاروباری دارایی و ئابوری لە خولی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق ،بە بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكای راگەیاند: دەستكاری كردنی نرخی دۆلار و دینار ئیشی پەرلەمان نییە، بەڵكو ئیشی بانكی ناوەندی عێراقە.
دەشڵێت: ئەگەر بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ سندوقی نەختی نێودەوڵەتی و بانكی نێودەوڵەتی دەستكاری نرخی دۆلار لە عێراق بكرێت، پێموایە ئەنجامێكی زۆر خراپی دەبێت لەوانەیە دیناری عێراقی بەهەمان شێوەی لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی خراپتریش بێت.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.