دادگای شاری بارسێلۆنای ئیسپانیا سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه ئاراسته‌ی نێیمار داسیلڤای به‌ڕازیلی و باوكی و ساندرۆ ڕۆسێل سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا كرابوو سه‌باره‌ت به ساخته‌كاری و گه‌نده‌ڵی دارایی له پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه له یانه‌ی سانتۆسی به ڕازیلیه‌وه بۆ ڕیزی یانه‌ی بارسێلۆنا له ساڵی دووهه‌زاروسێزده.
دوای لێپێچینه‌وه له ته‌واوی ورده‌كاریه‌كانی دۆسیه‌كه‌و گوێگرتن له وته‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا ساندرۆ ڕۆسێل و جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ، دادوه‌ری دادگای شاری بارسێلۆنا بڕیاری بێتاوانی نێیمارو باوكی و سه‌رۆكی پێشووی بارساو ته‌واوی تۆمه‌تبارانی له سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كان ڕاگه‌یاند، ئه‌ویش به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست كه تۆمه‌ته‌كان به‌سه‌ر تۆمه‌تباران بسه‌لمێنێت.
نێیماری ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ باوكی كه له هه‌مان كاتدا بریكاری كاره‌كانیه‌تی شان به شانی به‌رپرسانی پێشووی هه‌ردوو یانه‌ی سانتۆس و بارسلێۆنا له لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیا به‌ڕازیلیه‌ی پێشتر سپۆنسه‌ری نێیمار بوو تۆمه‌تباركرابوون و سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر تۆماركرابوو به‌وه‌ی فرتوفێڵ و ساخته‌كاری و سه‌رپێچی یاساییان له پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی نێیمار له یانه‌ی سانتۆسه‌وه بۆ ڕیزی بارسا كردووه، به‌ڵام دادگا ته‌واوی تۆمه‌ته‌كانی ڕه‌تكرده‌وه، دوای ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای شارى بارسێلۆنا، كۆمپانیاكه به‌نیازه داواكاری پێداچوونه‌وه بۆ بڕیاره‌كه پێشكه‌شی دادگا بكات .
دادگا: سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه ئاراسته‌ی نێیمار كرابوو سه‌باره‌ت به ساخته‌كاری و گه‌نده‌ڵی دارایی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.