سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان گوتی، بڕیاری خانەنشینی پێشمەرگە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و ھەر پێشمەرگەیەک خانەنشین بکرێت بەتەواوی ئهو مووچە و دەرماڵەی وەریدەگرێت خانەنشین دەبێت و مووچەكهی کەم ناکرێتەوە.
سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، رێڤینگ ھروری، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند: بڕیاری خانەنشینی کردنی پێشمەرگە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و ژمارەیەکی زۆری پێشمەرگە خانەنشین کراون و پرۆسەکە بەردەوامە و خانەنشین دەبن بەپێی خزمەت و تەمەن، بۆیە ئێستا خانەنشینی بۆتە ناچاری کە تەمەنی بووە 45 ساڵ و 15 ساڵ خزمەت دەتوانێت خانەنشین بکرێت و ئەگەر لەو شوێنەی دەوامیش دەکات پێویستیان پێی ھەبێت دەتوانێت زیاتر دەوام بکات و ئەوانەی دیکەش بەپێی پلە خانەنشینیەکەیان دەگۆڕێت و ھەر پلەیەک و لە تەمەنێک خانەنشین دەکرێت، بۆیە ناکرێت تەمەنیان لە 63ساڵ دەرباز بێت و پێویستە خانەنشین بن.
ھروری ڕوونیشیکردەوە: ئەوانەی خانەنشین دەبن دەرماڵەیان دەبڕدرێت، بەڵام لە خانەنشینی پێشمەرگە مووچەی تەواوی و بە دەرماڵەوە خانەنشین دەبن، ئەمەش بەپێی یاسای خانەنشینی ئەو خزمەتە بۆ پێشمەرگە حیسابە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.