به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی باله‌ی كوردستان، ده‌ست به‌یارییه‌كانی خولی تۆپی باله‌ی نایابی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی كرا.
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29 ى 10 ى 2022، له شاری سلێمانی ده‌ست به‌یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی كرا به به‌شداری هه‌ریه‌ك له‌یانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ، باباگوڕگوڕ، ده‌ربه‌ندیخان، شۆریجه.
یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی به به‌شداری 4 یانه ده‌ستی پێكردوو و له‌هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كیش سێ یانه سه‌رده‌كه‌ون بۆ خولی بژارده.
خشته‌ی یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی به‌م شێوه‌یه به‌رێوه‌ده‌چێت:
شه‌ممه 29 - 10-2022
هه‌ڵه‌بجه - باباگوڕ گوڕ 2:00 پاش نیوه‌ڕۆ - هۆڵ - سلێمانی
ده‌ربه‌ندیخان - شۆریجه 4:00 ی ئێواره - هۆڵ - سلێمانی
یه‌كشه‌ممه 30- 10 -2022
ده‌ربه‌ندیخان - باباگوڕگوڕ 2:00 پاش نیوه‌ڕۆ هۆڵ - سلێمانی
هه‌ڵه‌بجه - شۆریجه - 2:00 پاش نیوه‌ڕۆ - هۆڵ - سلێمانی
دووشه‌ممه 31 - 10 - 2022
شۆریجه - باباگوڕگوڕ 2:00 پاش نیوه‌ڕۆ هۆڵ - سلێمانی
هه‌ڵه‌بجه - ده‌ربه‌ندیخان 4:00 ئێواره هۆڵ - سلێمانی
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی باله‌ی كوردستان له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یانه‌كانی شاری هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه به‌مه‌به‌ستی بریاردان له‌سه‌ر كاتی به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ولێر .
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
29 ى 10 ى 2022
ده‌ست به‌یارییه‌كانی خولی تۆپی باله‌ی نایابی كوردستان كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی كرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.