Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 02:27

پەرلەمانتارێک: وەزیری نەوتی پێشووی عێراق 68 سکاڵای لەسەرە و هەوڵ دەدات وڵات جێبهێڵێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، 68 سکاڵا لەدژی وەزیری نەوتی پێشووی عێراق هەیە و پێویستە گەشتکردنی لێ قەدەغە بکرێت.

زەهرا بوچاری سەرۆکی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: داوایەکی فەرمی ناردووە بۆ قەدەغەکردنی گەشتی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری پێشووی نەوتی عێراق، بەهۆی تێوەگلانی لە گەندەڵی و دەستکاریکردنی پارەی گشتی.

ڕاشیگەیاند: داواکاری ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کردووە بۆ دەرکردنی قەدەغەی گەشتکردن و کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بەرفراوان لەگەڵ عەبدولجەبار، چونکە 68 سکاڵا لەدژی ئەو لە دادگاکانی دەستپاکی هەیە، کە بوونی گەندەڵی کارگێڕی و دارایی و دەستکاریکردنی گەورەی سەروەتی گشتی دەسەلمێنن.

دووپاتیشی کردەوە کە ڕۆیشتنی وەزیر لە وەزارەت، لە بەرپرسیارێتی یاسایی ڕزگاری ناکات، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش دا کە وەزیری پێشووتر لە سەردانەکەیدا بۆ وەزارەت لەبەرامبەر دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو وڵاتانە دوو پاسپۆرتی بۆ وڵاتانی دەرەوە دەستکەوتووە و لە ڕێگەی ئەو دوو پاسپۆرتەوە، بەمنزیکانە وڵات بەجێدەهێڵێت، هەروەها پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان قەدەغەی گەشتکردنی بکەن و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکەن.

ئەمڕۆ شەممە، ڕێوڕەسمی دەستاودەستکردنی دەسەڵات لە ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری پێشووی نەوتی عێراق بۆ هایان عەبدولغەنی وەزیری نوێی نەوت، بەڕێوەچوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.