Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 01:22

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران كۆ ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

 ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه‌، بڕیاره‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی كه‌ له‌سه‌ر داوای وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریكا رێكخراوه‌، له‌ دانیشتنێكی داخراودا رۆژی چوارشه‌مه‌ی داهاتوو، پرسی سه‌ركوتكردنی بێبه‌زه‌ییانه‌ی خۆپیشانده‌رانی ناڕازی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه‌ تاوتوێ بكات.

ڕۆیته‌رز ئاماژه‌ی پێ كردووه‌، بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جاوید ڕه‌حمان ڕیپۆرته‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ پرسی مافی مرۆڤ له‌ ئێران، هه‌روه‌ها شیرین عیبادی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی و نازه‌نین بونیادی ئه‌كته‌ر و چالاكوانی بواری مافی مرۆڤ گوتاری خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن.

له‌ ناوه‌ڕۆكی دەقی دیدارەکە کە ڕۆیتەرز وێنه‌یه‌كی ده‌ستكه‌وتووه‌، ئاشكرا بووه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بابه‌تی به‌رده‌وامیدان به‌ ستەم و چەوساندنەوەی ژنان و کچان و کەمایەتییە ئایینی و نەتەوەییەکان لە ئێران تاوتوێ دەکرێت.

 هه‌روه‌ها لە دانیشتنەکە بەدواداچوون بۆ دەرفەتە بەردەستەکان ده‌كات بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی جێگه‌ی متمانه‌ و سەربەخۆ، سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە.

هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ده‌كات له‌باره‌ی به‌رده‌وامیدان به‌ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری نایاسایی حكوومه‌تی ئێران له‌ به‌كارهێنانی توندوتیژی‌ بۆ سه‌ركوتكردنی‌ داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و کەسایەتییە ئۆپۆزسیۆنەکان و ڕفاندن و کوشتنیان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.