له‌ژێرچاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی ده‌ستی كوردستان، یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی ده‌ستی كوردستان بۆ وه‌رزی 2022 له‌سه‌ر ئاستی كوڕان بەردەوامە.
كاتژمێر 2:30 ی پاش نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ شه‌ممه 29 ى 10 ى 2022، لەگەڕی دووەمی خولدا، له‌هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سەلاحەددین یانه‌ی ئاڵا میوانداری یانه‌ی كۆیه‌ی کرد،
یارییەکەش بەسەرکەوتنی کۆیە بەئەنجامی 25 گۆل بەرامبەر 19 گۆل بۆ ئاڵا تەواوبوو.
له‌خولی نایابی تۆپی دەستی کوردستان، شه‌ش یانه به‌شدارن و یارییه‌كانیش به‌شێوازی خول و به‌یه‌ك قۆناغ له‌ماوه‌ی پێنج گه‌ڕدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان له‌كاروچاڵاكییه‌كانی به‌رده‌وامه به‌پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
29 ی 10 ی 2022
هه‌ولێری پایته‌خت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.