Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 02:19

"بازاڕێکی مۆدێرنی چەک دەکرێتەوە"

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ئاشکرای کرد، بازاڕێکی نوێ و مۆدێرنی چەک دەکرێتەوە و ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، کۆنتڕۆڵکردنی دیاردەی چەکی بێمۆڵەت و ڕێکخستنەوەی بازاڕی چەک کاریگەریی لەسەر کەمکردنەوەی تاوان دەبێت.

د. ھێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند: بازاڕێکی نوێ و ھاوچەرخی مامەڵەکردن بە چەک لە ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە، بەمەش ڕەوشی کڕین و فرۆشتنی چەک کۆنتڕۆڵ دەکرێت و ھەموو ئەو کەسانەی مامەڵە بە چەکەوە دەکەن پێویستە داتابەیسی تایبەتیان بۆ بکرێتەوە، ئەوەی پێشتر ھەبوو بازاڕی قاچاخی چەک بووە.

هەر لەمبارەیەوە، موحسین دۆسکی، ئەندامی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: پێویستە بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە چەک بەبێ مۆڵەت ھەڵدەگرن و بازاڕەکانی کڕین و فرۆشتنی چەکیش کۆنتڕۆڵ بکرێن، واتە لە دەرەوەی یاسا کەس بۆی نەبێت مامەڵە بە چەکەوە بکات.

موحسین دۆسکی ڕوونی کردەوە: نەھێڵانی دیاردەی چەکداری و کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕی چەکفرۆشان کاریگەرییان دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی ڕێژەی تاوان لە ھەرێمی کوردستان، چونکە بەشێکی زۆری ئەو تاوانانەی ئەنجام دەدرێن، بەھۆی چەکەوەیە، بەتایبەتی چەکی بێمۆڵەت، داماڵینی چەک ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر کەمکردنەوەی ڕێژەی تاوان دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.