له میانه‌ی به‌شداربوون له به‌رنامه‌ی مژار، د. عەبدولحـەکیم خەسـرۆ ـ بەرپرسی فەرمانگەی هـەماهـەنگی و بەدواداچـوون لە حکـوومەتی هـەرێمی کوردسـتان سه‌باره‌ت به پرسی پـەیوەندییەکـانی هـەرێم و حکـوومەتی فـیدراڵـی ڕایگه‌یاند: كۆمه‌ڵێك ورده‌كاری دیکە هه‌یه له‌و كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی عێراق ، ئه‌وه‌یه جێبه‌جێكردنی پرسه ده‌ستووره‌ییه‌كان زیاتر جیدی بێت ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
ڕاشیگەیاند: پێویسته هه‌مان سیناریۆی پێشووی كابینه‌كانی پێشوو دووباره نه‌بێته‌وه له عێراق و به هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
باسی لەوەش کرد کە پێویسته چاكسازی ڕیشه‌یی بكرێت له عێراق وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌ی 9 ده‌ستمان پێ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له قۆناغی داهاتوو ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌ن چاره‌سه‌ر بێت و پێویستیشه ئه‌و ئیراده‌یه و تێگه‌یشتنه هه‌بێت.
عەبدولکەریم خەسرەو ئاماژەی بەوە دا پرسی ئه‌منی و دارایی و بوودجه و دادگەی فیدراڵ و كیشه‌كانی مادده‌ی 140 و چه‌ندین پرسی دیكه پێویسته هه‌نگاوی بۆ بهاوێژرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری باڵ به سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه بگه‌یه‌نێت.
ئاماژەی بەوەش دا کە ده‌ستكه‌وته‌كان و مافه‌كانی گه‌لی كوردستان نه‌گۆڕه، هه‌میشه پارتی ده‌ستبه‌رداری ئه‌و خاڵانه نه‌بووه، به‌ڵام توانای هه‌رێمی كوردستان له هه‌ر قۆناغێك گۆرانكاری بەسه‌ردا هاتووه.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئه‌وه‌ی گرنگه مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستانه، پێویسته به‌ره‌و پێش بچێت و جێبه‌جێ بكرێت، ئیراده و پێشهاتێك هه‌یه، كه هه‌نگاو به‌ره‌و پێش بچێن له عێڕاق ئه‌ویش له ڕێگه‌ی چاكسازی ته‌واو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی تا راده‌یه‌ك كه‌م بكرێته‌وه.
جەختیشی کردەوە کە هه‌وڵ ده‌ده‌ین كار له‌پێناوی ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و گاز بكه‌ین، هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌ت ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له ده‌ركردنی پرۆژه یاسای بوودجه‌ی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.