لە ئاهەنگێکی هالۆوین لە کۆریای باشوور بەهۆی قەرەباڵخییەوە ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
کاربەدەستانی سیئۆل ڕایانگەیاند: لە کاتێکدا هەزاران کەس بۆ ئاهەنگی هالۆوین هاتبوونە سەر شەقامەکان، بەهۆی قەرەباڵخییەوە نزیکەی 60 کەس گیانیان لەدەستدا و 150 کەسی دیکەش برینداربوون.
چۆی سۆنگ بووم، بەرپرسی بەرگری شارستانی کۆریای باشوور لەبارەی ڕووداوەکە ئاماژەی بەوە دا کە (سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە بە کاتی کۆریا) لە شوێنی ڕووداوەکە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە 59 کەس گیانیان لەدەست داوە و 150 کەسی دیکەش برینداربوون.
لە کۆتاییەکانی مانگی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێک چالاکی بەبۆنەی هالۆوین لە وڵاتان جیهان بەڕێوە دەچێت کە تێیدا جلوبەرگی جیاواز و ماكیاج بۆ ئەم شەوە بەكاردەهێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.