سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمشەو شەممە 29ـی 10ـی 2022 پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی کۆریای باشوور کرد.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: زۆر دڵتەنگم بە لەدەستدانی کەسانێکی زۆر بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێنەوە، کە بڕیاربوو لە ساتێکی ئاهەنگێڕاندا لە سیئۆل بەشداربن.
ڕاشیگەیاند: هاوسۆزم لەگەڵ گەلی کۆریا لەم کاتە سەختەدا.
ئەمشەو شەممە لە کاتێکدا هەزاران کەس بۆ ئاهەنگی هالۆوین هاتبوونە سەر شەقامەکان، بەهۆی قەرەباڵخییەوە نزیکەی 60 کەس گیانیان لەدەستدا و 150 کەسی دیکەش برینداربوون.
لە کۆتاییەکانی مانگی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێک چالاکی بەبۆنەی هالۆوین لە وڵاتان جیهان بەڕێوە دەچێت کە تێیدا جلوبەرگی جیاواز و ماكیاج بۆ ئەم شەوە بەكاردەهێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.