کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەک لە ڕۆژهەڵاتی شاری بەغدا ڕووی دا و بەهۆیەوە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمشەو شەممە بە (سۆمەریە نیوز)ـی ڕاگەیاند: تەقینەوەیەکی بە هۆکارێکی نادیار، لەنزیک کافتریایەکی بەناوبانگ و گەراجی ئۆتۆمبێلی لە نزیک پردی بنووک لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا ڕووی دا.
ڕاشیگەیاند: بەهۆی ڕووداوەکەوە 3 کوژراو و 7 برینداری لێکەوتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و کوژراوەکانیش ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.