Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 00:28

پەیامی هاوخەمی نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆریای باشوور

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمشەو شەممە 29ـی 10ـی 2022 پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی کۆریای باشوور کرد بۆ ڕووداوەکەی ئەمشەوی شاری سیئۆل.

نێچیرڤان بارزانی لە تویتێکدا نووسیویەتی "بەناوی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە، لە دڵەوە سەرەخۆشی لە گەل و حکوومەتی کۆریای باشوور دەکەم بەهۆی ئەو لەدەستدانە دڵتەزێنەی دەیان کەس لە کاتی ئاهەنگەکانی هالۆوین لە سیئۆل."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها نووسیویەتی "هاوسۆزی و نزاکانم لەگەڵ کەسوکار و دۆستی قوربانییەکانە."

ئەمشەو شەممە لە کاتێکدا هەزاران کەس بۆ ئاهەنگی هالۆوین هاتبوونە سەر شەقامەکان، بەهۆی قەرەباڵخییەوە نزیکەی 60 کەس گیانیان لەدەستدا و 150 کەسی دیکەش برینداربوون.

لە کۆتاییەکانی مانگی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێک چالاکی بەبۆنەی هالۆوین لە وڵاتان جیهان بەڕێوە دەچێت کە تێیدا جلوبەرگی جیاواز و ماكیاج لەم شەوە بەكاردەهێنرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.