سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، پێشوازی لە عه‌بدوله‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك كۆمار كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سوودانی لەبارەی دیدارەکە ڕایگەیاند: باسیان له ڕه‌وشی گشتیی سیاسی و ئابووری و ئه‌منی كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی هاوكاری ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت به‌گشتی كرده‌وه بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و ئه‌نجامدانی چاكسازی.
ڕاشیگەیاند: پشتگیریكردن له‌هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌ی بۆ باشتركردنی ڕه‌وشی خزمه‌تگوزاری و ئابووری و به‌رجه‌سته‌كردنی پێداویستیه‌كانی خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتییان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.