شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق زانیاری لەبارەی تەقینەوەکەی ئەمشەو شەممە 29ـی 10ـی 2022 ـی ڕۆژهەڵاتی بەغدا بڵاو کردۆتەوە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەکانی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، دەست بە ڕێکارە پێویستەکان دەکەن بۆ زانینی هۆکارەکانی تەقینەوەکە.
ڕاشیگەیاند: تەقینەوەکە لە ناوچەی نێوان تەلبیە و گەڕەکی قاهیرە لە ڕۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت لە ڕێگەی تایەی تانکەرێکەوە لەناو گەراجێک ڕووی داوە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاماژەی بەوەش دا کە ڕووداوەکە قوربانی زۆری لێکەوتەوە و دواتر وردەکاریی و هۆکارەکانی ڕووداوەکە و ژمارەی قوربانییەکان دەخەینەڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.