له گه‌ڕی پێنجه‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق و له یاری دێربی هه‌رێمی كوردستان، كاتژمێر حه‌وت و سیی خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی دهۆك له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌م یاریه، چه‌ند ڕۆژێكه یاریزانانی یانه‌ی دهۆك یه‌كه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاری به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر سلێمان ڕه‌مه‌زان سازده‌كه‌ن، یانه‌ی دهۆك ئاستێكی به‌رزی له ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق پێشكه‌شكردووه كه هیچ یاریه‌كی نه‌دۆڕاندووه‌و خاوه‌نی هه‌شت خاڵه، له‌به‌رامبه‌ریشدا، یانه‌ی هه‌ولێر ئاستی باش نیه‌و له كۆی چوار یاری ته‌نها خاڵێكی هه‌یه، یاری نێوان دهۆك و هه‌ولێر هه‌رده‌م به‌هێزو پڕ له ڕكابه‌ریه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌ران ئاماده‌ی بینینی یاریه‌كه بن .
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له یاری لوتكه‌ی خولی نایابی عێراقدا دهۆك میوانداری هه‌ولێر ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.