Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 00:29

لە جنێف حکوومەتی هەرێم و خاچی سووری نێودەوڵەتی تاووتوێی پرسی بێسەروشوێنانیان کرد

کوردستان TV
100%


لە میانەی سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی حکوومەتی ئیتحادی، رۆژی 28ی تشرینی یەکەمی 2022، سەردانی بارەگای سەرەکیی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سووریان لە جنێف کرد و لەلایەن ئەدیب نەحاس، جێگری بەڕێوەبەری هەرێمایەتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی دوور و ژمارەیەک لە بەرپرس و شارەزایانی بارەگای سەرەکیی کۆمیتەی ناوبراو پشوازی کران.

لە کۆبوونەوەیەکدا د. دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان، داوای لە بەرپرسانی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد، لە چوارچێوەی پلانی هەرێمی کوردستان و پلانی نیشمانیی مافەکانی مرۆڤ لە بابەتی بێسەروشوێنبووان، پاڵپشتی لە هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێم بکرێت؛ لە ڕووی بونیاتنانی تواناکان، لۆجستی، مەشق و راهێنان و ئاڵوگۆڕی پسپۆڕی، تۆماری بێسەروشوێنبووان لەسەر ئاستی هەرێم ناوەند و بەستنەوەی داتابەیسەکانی هەرێم و ناوەند بە دانانی میکانیزمێکی هاوبەش و باوەڕپێکراو، لەسەر ئاستی عێراق و دەرەوە.

نوێنەری خاچی سووری نێودەوڵەتی رایگەیاند، "هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی گرنگ و کردەیی ئێمەیە لە ئەرکەکانماندا."

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر گرنگیی بەشداریی خاچی سوور کرایەوە لە پڕۆسەی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی، بەوەی تا ئێستا چەندین وۆرکشۆپی رێکخستووە لەو رووەوە و جەخت لەسەر بەردەوامبوونی خاچی سووری نێودەوڵەتی بۆ ئەو کارانە کرایەوە.

شایەنی باسە ئەو کۆبوونەوەیە لەلایەن پەیمانگای قورتوبە بۆ ئاشتی لە جنێف ڕێکخرابوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.