Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 00:30

شارەزایەكی كەشناسی : لە بەرەبەیانی سبەی تا كاتەكانی ئێوارە هەورە تریشقە و تاوە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت

کوردستان TV
100%

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردۆتەوە كە ئەمڕۆ یەكشەمە كەشی هەرێمی كوردستان بە سەقامگیری ئەمێنێتەوە و پلەكانی گەرما جێگیر ئەبن .
هەروەها دەڵێت: لە بەرەبەیانی سبەی دووشەمە 31-10-2022 تا كاتەكانی ئێوارەی رۆژی سێشەمە 1-11-2022 لە ئەنجامی هاتنەوەی بارستە هەوایەكی شێدار لەدەریایی سوور بە ئاراستەی ناوچەكانمان ناسەقامگیری كەشوهەوا دەستپێدەكاتەوە كە خۆی لە چالاكبوونی هەورە تریشقە و تاوە بارانی پچڕ پچڕدا ئەبینێتەوە لەهەندێك كاتدا ، بەتایبەتیش لە ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و باكوری ئیدارەی گەرمیان كاریگەری زیاتر ئەبێت و لەنێوان 2 تا 15 ملیممەتر زیاتر ئەگەری بارانبارین ئەبێت بەجیاوازی ناوچەكان .
هاوكات سەبارەت بەناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان دەڵێت: بەگشتی حاڵەتەكە لاوازە و ئاسمان زیاتر دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری نمە باران بۆ بارانێكی كەم و ڕوودانی هەورە بروسكەدا لەهەندێك كات و ناوچەدا.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ یەک شەممە 30- 10- 2022

کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , سنوورى پارێزگاى سلێمانى ئاسمانى لەپاش نیوەڕۆ و ئێوارە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور .

خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 15) کم/ک

ئاراستەی با/ باشووری خۆرهەڵات دەبێت .

پلەکانی گەرما / جێگیرە .

مەوداى بینین / ( 9 – 10 ) کم دەبێت .

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی دووشەممە 31- 10 - 2022

کەش/ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت , لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئاسمان هەورى تەواو دەبێت , لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى لە سەر بەشێک لە ناوچەکان ئەگەرى نمە باران هەیە , ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەرى نمە بارانى زیاترە.

پلەکانی گەرما / جێگیرە .

خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 15) کم/ک

ئاراستەی با/ باشووری خۆرهەڵات دەبێت .

مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 27 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 25 پلەى سیلیزى

دهۆک : 26 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 27 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 25 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 26 پلەى سیلیزى

سۆران : 25 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 30 پلەى سیلیزى

بەشى پێشبینى / 30- 10 - 2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.