به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی باله‌ی كوردستان، یارییه‌كانی خولی تۆپی باله‌ی نایابی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی به‌رده‌وامه.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌ممه 29 ى 10 ى 2022، به‌یاری نێوان هه‌ڵه‌بجه و باباگوڕگوڕ ، ده‌ربه‌ندیخان - شۆریجه له شاری سلێمانی ده‌ست به‌یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی كرا به به‌شداری هه‌ریه‌ك له‌یانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ، باباگوڕگوڕ، ده‌ربه‌ندیخان، شۆریجه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30 ى 10 ى 2022، یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی شاری سلێمانی خولی نایاب له‌سه‌ر ئاستی كوڕان به‌رده‌وامه و 2 یاری دیكه به‌م شێوه‌یه به‌رێوه‌ده‌چێت:
ده‌ربه‌ندیخان - باباگوڕگوڕ 2:00 پاش نیوه‌ڕۆ هۆڵ - سلێمانی
هه‌ڵه‌بجه - شۆریجه - 2:00 پاش نیوه‌ڕۆ - هۆڵ - سلێمانی
بۆ سبه‌ش خشته‌ی یارییه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
دووشه‌ممه 31 - 10 - 2022
شۆریجه - باباگوڕگوڕ 2:00 پاش نیوه‌ڕۆ هۆڵ - سلێمانی
هه‌ڵه‌بجه - ده‌ربه‌ندیخان 4:00 ئێواره هۆڵ - سلێمانی
یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی به به‌شداری 4 یانه ده‌ستی پێكردوو و له‌هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كیش سێ یانه سه‌رده‌كه‌ون بۆ خولی بژارده.
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی باله‌ی كوردستان له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یانه‌كانی شاری هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه به‌مه‌به‌ستی بریاردان له‌سه‌ر كاتی به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ولێر .
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
30 ى 10 ى 2022
ئه‌مڕۆ له كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی خولی تۆپی باله‌ی نایابی كوردستان 2 یاری ئه‌نجامده‌درێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.