Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 00:23

پەردە لەسەر پەیکەری وەهاب ئاغایی ڕواندزی لادرا

کوردستان TV
100%

لە یادی پەنجا ساڵەیی کۆچی دواییدا، پەردە لەسەر پەیکەری کەسایەتی و تێکۆشەری کوردایەتیی، وەهاب ئاغایی ڕواندزی لادرا.
لەژێر چاودێری سەرۆک بارزانی، لەرێوڕەسمێکی تاییبەتدا، بە ئامادەبوونی ڕێزدار"سیداد بارزانی"،نوێنەری جەنابی سەرۆک بارزانی، بەڕێز "هەڵگورد شێخ نەجیب"، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران"، بەڕێز"عەبدولواحید ڕواندزی" ، بەرپرسی لقی(۱۰)ی پارتی دیموکراتی کوردستان،
بەڕێز"أحمد قادر حمدأمین"، قایمقامی قەزای ڕواندز، بەشێک لە بەرپرسی فەرمانگەکانی حکومی و حزبی و کەسایەتی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و خەڵکی قەزاکە،  لە مەڕاسیمێکی تاییبەتدا، لە لە یادی پەنجا ساڵەی کۆچی دواییدا، پەردە لەسەر پەیکەری کەسایەتی و تێکۆشەری کوردایەتیی، وەهاب ئاغایی ڕواندزی، لە پێچەکانی (ڕواندزی کۆن ـ کاولۆکان)  لادرا، هەر لە یادی پەنجا ساڵەی كۆچی دوایی عەبدولوەهاب ڕواندزی، لە هۆڵی رۆشنبیری ڕواندز ڕێوڕەسمێك بەڕێوەچوو، كە لە بڕگەی یەكەمی مەڕاسیمدا  پێشانگایەكی وێنەیی، کە لە لایەن بەڕێزان/ سیداد بارزانی و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، بەرپرسی لقی (۱۰)ی پارتی دیموكراتی كوردستان، قایمقامی قەزای ڕواندز كرایەوە، كە پێكهاتبوون لە وێنە ئەرشیفكراوەكانی سەردەمی شۆڕش و تێیدا وێنەكانی (وەهاباغا) نمایشكران.
 هەروەها لە بڕگەی دووەمی مەڕاسیمەكەدا، بەڕێز/ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران وتاری بەخێرهێنانی پێشكەشكرد و ئاماژەی بەڕۆڵی تێكۆشەرانی دەڤەرەكەی كرد، لە بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی كورد دا. پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ ناوچەكەشى بە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی هاوڵاتییانی دەڤەرەکە نێوبرد و گوتی: "ئیدارەی سۆران هەوڵی زیاتر دەدات بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیانی دەڤەرەكە."
دواتر، بەڕێز"سیداد بارزانی" وتاری سەرۆك بارزانی خوێندەوە و قارەمانییەتیی تێكۆشەرانی وەك عەبدولوەهاب ڕواندزی بەرزنرخاند، لە پشتەڤانیكردن لە شۆرشەكانی كورد و بە تایبەت شۆڕشی بارزان.
هەر لەو میانەدا،كەسایەتیی سیاسیی بەڕێز (ئازاد جوندیانی) كوڕی عەبدولوەهاب ڕواندزی لە وتارێكدا درێژەدان بە كاروانی خەباتی نەتەوەیی و حزبی خۆی دووپاتكردەوە و سوپاسی بەشداربوانی مەڕاسیمەكەی كرد.
لە كۆتاییشدا بڵاوكراوەیەكی تایبەت بە مێژوو و وێنەكانی (وەهاباغا) پێشكەش بە ئامادەبوان كرا.
کـــــاک(عەبدولوەهاب محەمەد عەلی) بـــــنـــــاســـــــە
عەبدولوەهاب محەمەد عەلی ئاغا کاولۆکەیی،ناسراو بە کاک وەهاب ئاغای جوندیانی،لە ساڵی (۱۹۰۹ز) لە ڕواندزی کۆن ـ کاولۆکان، لە دایکبووە، لە ٦ / ۲ / ۱۹۷۲ز کۆچی داویی کردووە، لە گوندی" ئۆمەراوە" سەر بە دەڤەری باڵەکایەتیی نێژراوە، لەو ساڵەش بەفرێکی زۆر باریبوو.  
خوێندنی سەرەتایی لە ڕواندز تەواو کردووە و بۆ درێژەدانیش بەخوێندن هاتۆتە هەولێر. شارەزایی لەزمانی عەرەبی و  فارسی تاڕادەیەک ئینگلیزی و تورکی عوسمانیی هەبووە.ناوبراو بەشداری لەپارتیی هیوا و شۆڕشی (۱۹٤۳)و(۱۹٤٥) بارزان وکۆماری کوردستان و شۆڕشی ئەیلول  دا کردووە، دوای گەڕانەوەشی بۆ عێراق لە ساڵی (۱۹٤۸ز)،لەسەر سنوور بەندکراوە فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، بەڵام دواتر بۆی گۆڕاوە بە بەندی هەتاهەتایی، 
 تا ساڵی (۱۹٥۳) لەبەندیخانەی "موصل" ماوەتەوە و  لەدوایدا  ئازاد کراوە،بەگوتەی کاک (هەڵگۆرد)ی کوڕی، لەو کاتە، باوکیان، لە بەندیخانە دەبێت، بە(زنجیر) دەست و قاچیان دەبەسترێت، دەڵی: کێشی زنجیرەکە(۱٤)کیلۆ بووە. گرفتی زۆری بۆ دروستکردبوون، بەتاییبەتی، لە وەرزی هاوین و زستان، ماوەی حەوت(ساڵ) لە زیندان مایەوە، یەکەمجار فرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو، لە دوایدا بڕیارەکە، بۆ بەندی هەتاهەتایی گۆڕاوە، دواتر کاتێک (مەلیک فەیسەڵ)ی دووەم، هاتە سەر تەختی پاشایەتیی، فرمانیدا، هەموو بەندکراوەکان، ئازاد بکرێن، کاک "وەهاب ئاغاش"، یەکێک بوو، لەو بەندکراوانەی، کە بڕیاری ئازاد کردنیان بۆ دەرچوو. کاک وەهاب ئاغا، لەناو بەندیخانەش، هەڵوێستی کوردایەتی و نیشتیمانپەروەری هەبووە، ئەو کەسانەی لەبەندیخانە لەگەڵی بوون، زۆر سوودیان لێوەر گرتووە. بۆ نموونە/ بەندکراوەکانی فێرە نووسین و خوێندەواری کردوون...
،مام وەهاب ئاغا سێ جار پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامداوە،لەهەرسێ خێزانی دە(۱۰) منداڵی هەبووە پێنچ کوڕو پێنج کچ. خێزانی یەکەمی کۆچکردوو ناوی"حبیبە محمدأمین دەرگەڵەیی، لەم خێزانەی دوو کچی هەبووە، بەناوەکانی
 ۱ـ  کۆچکردوو/ گەلاوێژخان.
 ۲-  کۆچکردوو/ هیوا (هیوی) خان .
خێزانی دووەمی کۆچکردوو/ "زولیخا محمود ئاغا مستەفا ماوانی"  لەم خێزانەشی کچێک و  کوڕێکی  لێ هەبووە. 
بەناوەکانی
۱- موکریان خان
۲-کۆچکردوو/ کاک پشتیوان.
خێزانی سێیەمی کۆچکردوو/ دوریا عارف بک، ئەو خێزانەی خەڵکی کوردستانی باکور(تورکیا) بوو. لەم خێزانەشی شەش منداڵی هەبووە چوار کوڕ و دووکچ،بەناوەکانی 
۱- کاک ئازادجوندیانی
۲ـ بێریوان خان، 
۳ـ لاجان خان 
٤ـ کاک فەیلی،
 ٥ـ کاک هەڵگۆرد،
٦ـ کاک ئاری.
لە کۆتاییدا، لەخودای گەورە داواکارین، مام وەهاب ئاغا و خێزانەکانی و هەردوو کچەکانی گەلاوێژ خان و هیوا(هیوی) خان، کوڕەکەی، کاک (پشتیوان)، بە بەهەشتی بەرینیان شاد  بکات. هیوای تەندروستییەکی باش، بۆ کچ و کوڕەکانی تری دەخوازین.
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.