Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 00:30

باڵندەیەك ژمارەیەكی پێوانەیی بۆ درێژترین فڕین تۆمار دەكات

کوردستان TV
100%

باڵندەیەكی ساوا ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد لە درێژترین گەشتدا، كە 11 ڕۆژی خایاند، لە ئەلاسكا بۆ ئوسترالیا.
ئەو باڵندەیە بە فڕینی ماراسۆن، ژمارەی پێوانەیی لە باڵندەیەكی پێگەیشتوو ڕفاند كە ساڵی ڕابردوو گەشتێكی 13 هەزار كیلۆمەتری تەواو كرد.
گەشتەكە بەبێ وەستان مەودای 8425 میلی بڕیوە، لە كاتی كۆچی باڵندەكە بەسەر زەریای هێمن.
زانایان ڕوونیان كردەوە كە باڵندەكە ناوی گۆدۆتە و یەكێكە لەو چەند باڵندەیەی تاگی 5G یان بە مانگە دەستكردەكانەوە بەستووە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ شێوازی كۆچكردن.
گودویت تەمەنی پێنج مانگە، لە 13ی تشرینی یەكەم گەیشتە ئەلاسكا و لە 24ی تشرینی یەكەم لە ئەنسۆنس بەی لە باكووری ڕۆژهەڵاتی تاسمانیا لە ئوسترالیا نیشتەوە.
شۆن دوولی، بەڕێوەبەری كاروباری گشتی نیشتمانی لە كۆمپانیای باڵندەی ژیانی ئوسترالیا دەڵێت: سەرنجڕاكێشترین شت ئەوەیە كە باڵندە گەنجەكان لەگەڵ گەورەكاندا كۆچ ناكەن، كە هەندێكجار پێش باڵندە بچووكەكان لە جەمسەری باكوورەوە هەڵدەفڕن.
ئێریك ویلێر، پسپۆڕی كۆمپانیای بێردلایف تاسمانیا ڕایگەیاند، ڕەنگە باڵندەكە لە كاتی فڕینی شەو و ڕۆژدا نیوە یان زیاتر لە كێشی جەستەی دابەزاندبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، گەشتەكە بە تایبەتی مەترسیدار بووە، چونكە ئەو باڵندەیە جۆرێكە كە توانای نیشتنەوەی لەسەر ئاو نییە.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.