له وڵاتی ئه‌ندۆنیسیا له ناوچه‌ی جامبی له دوورگه‌ی سومته‌ره، ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن (54) ساڵ ، له كاتی ده‌چێته كێڵگه بۆ كاركردن به‌ڵام ونده‌بێت،دوای چوار رۆژ له ونبوونی هاوسه‌ركه‌ی پۆلیس له رووداوه‌كه ئاگاردار ده‌كاته‌وه.
پۆلیس ده‌ستی به‌گه‌ڕان و پشكنین كرد،بۆیان ده‌ركه‌وت ئافره‌ته‌كه له‌لایه‌ن مارێك كه حه‌وت مه‌تر درێژه قوتدراوه،له‌ناو گه‌ده‌ی ماره‌كه دایه، بێ ئه‌وه‌ی تێك چوو بێت.
هاوڵاتیانی ناوچه‌كه ئه‌و ماره گه‌وره‌یان بینی بوو، بۆیه گومانیان بۆ ئه‌وه ده‌چوو، كه ئافره‌ته‌كه هه‌ر ئه‌و ماره قوتی دابێت، بۆئه‌م مه‌به‌سته،پۆلیس بڕیاردا به‌دوای ئه‌و ماره بگرێن ،دوای ده‌ستگیر كردنی ماره‌كه بۆیان ده‌ركه‌وت ،كه سه‌ره‌تا ماره‌كه خۆی له ئافره‌ته‌كه ئاڵاوه،هه‌مووجه‌سته‌ی تێكشكاندووه،پاشان قوتی داوه.
كاتێ ته‌رمی ئافره‌ته‌كه‌یان له گه‌ده‌ی ماره‌كه ده‌رهێنا جه‌سته‌ی ئافره‌ته‌كه هیچ تێك به‌چوو ببوو، چونكه ماره‌كه وه‌كو ژمێكی هه‌ڵگیراو له‌نێو گه‌ده‌یدا دانابوو، هه‌ندێ له ماره‌كان كاتێ نێچیرێك ده‌خۆن له توانایان دا هه‌یه به‌شێك له نێچیره‌كه هه‌ڵبگرن.
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لعربیه
ڤیدیۆ.. ته‌رمی ئافره‌تێك له سكی مارێك دۆزرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.