له میانی گه‌ری چوارده‌هه‌مینی خول یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی مانچسته‌ر ستی به گۆلێكی دی برۆین له لیسته‌ر ستی برده‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هاته پێشه‌نگی یانه‌كان ، تۆتنهامیش به ریمۆنتادا له یانه‌ی بۆرنمۆسی میوانداری برده‌وه ، چێلسیش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به گۆلێك به‌رامبه‌ر به چوار گۆل به یانه‌ی برایتۆنی میوانداری دۆرا .
له‌یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ری چوارده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی لێڤه‌رپۆل له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی لیدز یونایتدی كرد‌و له‌ئه‌نجامدا میوانه‌كان به دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا.
له‌گه‌ل ده‌ست پێكی یاری و له خوله‌كی چواردا رۆدریگۆی ئیسپانی گۆلێكی بۆ لیدز یونایتد تۆمار كرد‌و میوانه‌كانی له‌یاریه‌كه پێشخست ، ده خوله‌ك دواتر محمد سه‌لاح به تۆمار كردنی گۆلێك ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی له سوودی خاوه‌ن یاریگا یه‌كسان كرده‌وه‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو ،له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی هه‌شتاو نۆ كرینسینسۆ سامرڤیل گۆلی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی بۆ لیدز یونایتد تۆمار كرد‌و یانه‌كه‌ش سێیه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی نوسیه‌وه‌و به دوازده خال له پله‌ی شازده‌مینی ریزبه‌ندی دێت ، یانه‌ی لێڤه‌رپۆلیش له‌وه‌ته‌ی سالی دووهه‌زارو حه‌ڤده‌وه یه‌كه‌م جاره له‌سه‌ر یاریگای خۆی تووشی دۆراندن ده‌بێ كه ئه‌مه‌ش دۆراندننی چواره‌می بوو له‌م وه‌رزه تووشی ببێ و به شازده خال له پله‌ی نۆیه‌م مایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.