له هه‌فته‌ی دوازده‌می خولی ئیسپانیا‌و له ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا، یانه‌ی كادیز به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی میوانی برده‌وه.
له یه‌كه‌م خوله‌كی یاریه‌كه‌دا، هێرشبه‌ری كۆنگۆیی، سیۆ بۆنگۆندا گۆڵێكی بۆ كادیز تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی هه‌شتاویه‌كدا، یاریزان ئه‌لێخاندرۆ فێرناندێز گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری به‌ده‌ستهێنا، له‌به‌رامبه‌ریشداو له هێرشێكی ئه‌تله‌تیكۆ له خوله‌كی هه‌شتاوپێنج، لویس هێرناندێز به‌رگریكاری كادیز گۆڵێكی بۆ ئه‌تله‌تیكۆ به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی له نێوان هه‌ردوو تیپ كه‌مكرده‌وه، دوای چوار خوله‌كی دیكه‌ش، جواو فێلیكسی پۆرتوگالی گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری ڕۆخی بلانكۆسی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵام یاریزانانی كادیز به‌م ئه‌نجامه ڕازی نه‌بوون و له دواساته‌كانی یاریدا، ڕوبێن سۆبرینۆ گۆڵی سێیه‌م و بردنه‌وه‌ی میوانداره‌كانی تۆماركرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش كادیز دووه‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا برده‌وه‌و كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی هه‌ژده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده ده خاڵ، ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیش به بیستوسێ خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ند دێت.
له یاری لوتكه‌ی گه‌ری دوازده‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا و له‌سه‌ر یاریگای مێستایا له مه‌درید یانه‌ی ڤالنسیا میوانداری یانه‌ی بارسلۆنه‌ی كرد‌و میوانه‌كان زۆر به زه‌حمه‌ت و له دواساته‌كانی یاریدا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا.
له‌گه‌ل ده‌ست پێكی فیكه‌ی ناوبژیوان یاریزانانی هه‌ردوو یانه ده‌ستیان به‌هێرش بردن كرد بۆ سه‌ر گۆلی یه‌كتری ،و چه‌ند جارێك گه‌یشتنه سه‌ر گۆلی یه‌كتری به‌لام سه‌رجه‌م هه‌وله‌كان بێ ئاكام بوون تا له كاتی زیادكراوی گێمی دووه‌م رۆبرت لیڤاندۆڤسكی پۆله‌ندی و گۆلكاری یانه‌كه‌و خوله‌كه تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی تۆمار كرد كه‌هه‌وكات گۆلی سێزده‌مینی یاریزانه‌كه بوو له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه تۆماری بكات و به‌هۆیه‌وه له پله‌ی یه‌كه‌می گۆلكارانی خوله‌كه دێت .
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی بارسلۆنه به كۆكردنه‌وه‌ی سی‌و یه‌ك خال و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی له راله مه‌درید وه‌رگرت ، یانه‌ی ڤالنسیاش تووشی پێنجه‌م دۆراندن هات و به پازده خال له پله‌ی ده‌یه‌م مایه‌وه .
هه‌ر له هه‌فته‌ی دوازده‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر شه‌ش و پازده خوله‌كی ئه‌مرۆ ئێواره به كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌درید پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه میوانداری یانه‌ی جیرۆنا ده‌كات.
یاریزانانی ڕیال دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه سازكرد‌و هه‌رچوار یاریزان فێدی ڤالڤێردی و لوكا مۆدریچ و دانی سیبایۆس و ماریانۆ دیاز گه‌ڕانه‌وه پێكهاته‌ی یانه‌ی شاهانه‌و بۆ یاریكردن ئاماده‌ن، ڕیال مه‌درید خاوه‌نی بیستوهه‌شت خاڵه‌و له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دێت، جیرۆناش بارودۆخی باش نیه‌و له كۆی یازده یاری ته‌نها دوو یاری بردۆته‌وه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی نۆ خاڵ له پله‌ی نۆزده‌می ڕیزبه‌ند دایه.
كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌درید له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، كه‌ریم بێنزیما ئه‌ستێره‌ی هێڵی هێرشبه‌ری تیپه‌كه‌ی به‌هۆی چاك نه‌بوونه‌وه‌ی پێكانی به‌شداری له یاریه‌كه ناكات، ئه‌نچیلۆتی ئاشكراشی كرد كه یاریزان ڕۆدریگۆ به‌هۆی پێكانێكی سووك به‌شداری له مه‌شقه‌كان نه‌كردووه‌و هێشتان بڕیاریان نه‌داوه له یاری به‌رامبه‌ر جیرۆنا به‌شدار ده‌بێت یان نا.
ڕاهێنه‌ره ئیتاڵیه‌كه گوتیشی، یاریه‌كی گرنگمان له‌پێشه‌و ده‌بێت له‌و په‌ڕی ئاماده‌باشیدا بین، جیرۆنا تیپێكی تۆكمه‌یه به تایبه‌تی له ڕووی كۆنتڕۆڵی تۆپ و هێرشبردن، بۆیه ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ له‌سه‌رجه‌م هێڵه‌كان ڕووبه‌ڕوویان ببینه‌وه.
كادێز له ئه‌تله‌تیكۆی برده‌وه‌و بارسلۆنه‌ش له ڤالێنسیای برده‌وه ئه‌مرۆ ئێواره‌ش ڕیاڵ مه‌درید میوانداری جیرۆنا ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.