یانه‌ی ناپۆلی له ئه‌نجامه باشه‌كانی به‌رده‌وامه‌و له هه‌فته‌ی دوازده‌می خولی ئیتاڵیا به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ساسولۆی میوانی برده‌وه، یاریزانانی ناپۆلی به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و چوار خوله‌ك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، هێرشبه‌ری نێیجیری ڤیكتۆر ئۆسیمێن گۆڵێكی بۆ میوانداره‌كان تۆماركرد.
پاشان هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی نۆزده به‌ده‌ستهێنا، له خوله‌كی سیی و شه‌شیش، هێرشبه‌ری جۆرجی، خڤیشا كڤارات سخێلیا گۆڵی سێیه‌می ناپۆلی تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی ناپۆلی و له خوله‌كی حه‌فتاوحه‌وتدا، ڤیكتۆر ئۆسیمێن گۆڵی سێیه‌می خۆی و چواره‌می تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو بووه هاتریكی یاری و كۆی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی كالچیۆ گه‌یانده حه‌وت گۆڵ، به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ناپۆلی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ سیی و دوو خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و تاكه یانه‌یه له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیتاڵیا نه‌دۆڕاوه، ساسولۆش به پازده خاڵ له پله‌ی نۆیه‌می ڕیزبه‌ند دێت .
له یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌مان گه‌ری خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا یانه‌ی ئینته‌ر میلان له‌سه‌ر یاریگای جۆزیبی میاتزا میوانداری یانه‌ی سامبدۆریای كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر.
له خوله‌كی بیست و یه‌ك ستیڤان دی فره‌ی هۆله‌ندی به تۆمار كردنی گۆلێك یانه‌ی ئینته‌ر میلانی له‌یاریه‌كه پێشخست ،له دواخوله‌كی ئه‌م گێمه‌ش نیكۆلا بارێللا گۆلی دووه‌می بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كرد .له گێمی دووه‌میش یانه‌ی ئینته‌ر كۆنترۆلی ناوه‌راستی یاریگای كردبوو له خوله‌كی حه‌فتاو سێ خواكین كۆریا گۆلی سێیه‌می بۆ نیاتزۆری تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و ئینته‌ر میلان هه‌شته‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو به بیست و چوار خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی ، یانه‌ی سامبدۆریاش تووشی هه‌شته‌م دۆراندن هات و به پێنج خال له پله‌ی هه‌ژده‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.