له هه‌فته‌ی سێزده‌می خولی فه‌ڕه‌نساو له یاریه‌كی پڕ گۆڵدا، یانه‌ی پاریس سانجێرمان پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به سێ گۆڵ له یانه‌ی تروای میوانی برده‌وه.
دوای تێپه‌ڕبوونی سێ خوله‌ك به‌سه‌ر فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، یاریزان تانگۆی زۆكرۆ گۆڵێكی بۆ تروا تۆماركرد، پاشان كارلۆس سۆلێری ئیسپانی گۆڵی به‌رامبه‌ری پاریس سانجێرمانی له خوله‌كی بیستوچوار به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاودوودا، تانگۆی زۆكرۆ گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپی میوانی تۆماركرد.
دوای سێ خوله‌كی دیكه‌ش، لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی پیی ئێس جی گۆڵی دووه‌می تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، له خوله‌كی شه‌ستودووشدا، نێیمار داسیلڤای به‌ڕازیلی گۆڵی سێیه‌می پاریس سانجێرمانی تۆماركرد، دواتر ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ تیپه پاریسیه‌كه هه‌ژماركردو كلیان مباپێ لێدانه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتووانه جێبه‌جێ كرد‌و گۆڵی چواره‌می میوانداره‌كانی له خوله‌كی حه‌فتاوشه‌ش به‌ده‌ستهێنا.
له‌و لاشه‌وه ناوه‌ڕاستكاری كڕواتی ئانتێ پالاڤێرسا گۆڵی سێیه‌می تروای به لێدانی سه‌ر تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی له نێوان هه‌ردوو تیپ كه‌مكرده‌وه، به‌م بردنه‌وه‌ش پاریس سانجێرمان پێگه‌ی خۆی له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به‌هێزتر كرد‌و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده سیی و پێنج خاڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.