له‌یاری كۆتایی جامی لیبه‌رتادۆرس بۆ یانه‌كانی ئه‌مه‌ریكای باشوور كه له ولاتی ئیكوادۆر به‌رێوه چوو هه‌ردوو یانه‌ی به‌رازیلی فلامینگۆو ئه‌تله‌تیكۆ پارانیسی روبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه و له ئه‌نجامدا یانه‌ی فلامینگۆ به گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا .
له ته‌واوی ماوه‌ی یاری یاریزانانی هه‌ردوو یانه له هه‌ولی تۆمار كرنی گۆل‌دا بوون ، به هۆی به‌كارهێنانی توند‌و تیژی و له خوله‌كی چل‌و سێ ناوبژیوان پیدرۆ هنریكی یاریزانی یانه‌ی پارانایبسی به كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگا، دوو خوله‌ك دواتر گابریێل باربۆسا تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی له سوودی یانه‌ی
شایه‌نی باسه جامی لیبه‌رتادۆرس بۆ یانه‌كانی ئه‌مه‌ریكای باشوور له سالی هه‌زارو نۆسه‌ت و شه‌ست ده‌ستی پێكرده‌وه‌و یانه‌ی ئیندیبێندێنتی ئه‌رجه‌نتینی خاوه‌نی ژماره‌ی پێوانه‌یی نازناوه‌كانه به به‌ده‌ست هێنانی حه‌وت نازناو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.