Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:42

كەناڵی فۆكس نیوز و ئێكسپرێس: خانەوادەی كاربەدەستانی ئێران بەرەو بەریتانیا ڕادەكەن

کوردستان TV
100%

ڕۆژنامەی ئێكسپرێس و فۆكس نیوز بڵاویانكردەوە، بەرپرسانی باڵای حكومەت لە ئێران ڕۆژانە تا پێنج گەشتیان بۆ خێزانەكانیان بەكرێ گرتووە، لەكاتێكدا بەدوای "پاسپۆرتی بەریتانیا"دا دەگەڕێن بۆ ئەوەی هاوسەر و منداڵەكانیان لە وڵاتەكەیان دەربهێنن.
جگە لەوەش ئەم میدیایە باس لەوە دەكات كە بەشێك لە فڕۆكەخانەی سەرەكی تاران بە هۆی تێپەڕین و هەڵهاتنی خێرای بنەماڵەی بەرپرسان لەم وڵاتەدا جەنجاڵ بووە. 
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئێرانی بە كەناڵی فۆكس نیوز و ئێكسپرێسی ڕاگەیاندووە، نزیكەی دوو هەفتە لەمەوبەر ڕژێم هەموو وردەكارییە ئەمنییەكانی فڕۆكەخانەكەی گۆڕیوە.
 ئاماژەی بەوەشكردووە، كە بەرپرسانی ئێران كەسانی مەدەنی (هاوڕێ و خێزانەكانیان) لە دەروازەی پشتەوەی فڕۆكەخانەكەوە ڕاستەوخۆ بۆ نێو فڕۆكەكان گواستۆتەوەو لانیكەم ڕۆژانەش پێنج گەشتی نێودەوڵەتییان ئەنجامداوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.