شەوی رابردوو، تانكەرێكی گواستنەوەی گاز لەناو گەراجی وەستاندنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەكان لە ناوچەی بنوك رۆژهەڵاتی بەغدا تەقییەوە و لە ئاكامدا، نۆ كەس كوژران و 13ی دیكەیش برینداربوون و لای خۆیەوە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، فەرمانی دا لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەكە لەبارەی زانینی هۆكاری تەقینەوەكە پێكبهێندرێت.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی فەرمانی كردووە، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ پێكبهێندرێت بۆ ئاشكراكردن و زانینی هۆكاری ئەو تەقینەوەیەی كە لەڕێگای تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنییەوە لەناو گەراجێكی وەستاندنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەكان لە رۆژهەڵاتی بەغدا روویداوە.
راشیگەیاندووە كە دوای تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان، وردەكاری و هۆكاری رووداوەكە كە بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیی، بووەتە هۆی كوژرانی نۆ هاووڵاتیی و برینداربوونی 13ی دیكە بۆ رای گشتیی بڵاودەكرێتەوە
لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە تەقینەوەكەی بەغدا پێكدەهێندرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.