Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 22:22

مۆریس هاستینگس : ساڵانێكی زۆر دوعام كردووە بۆ ئەوەی ئەم ڕۆژە بێت

داواكاری گشتی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، ئەوەی بەسەر هاستینگسدا هاتووە، نادادپەروەرییەكی ترسناكە
کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی بەڵگەی دی ئێن ئەی ئاماژەیان بە گومانلێكراوێكی دیكە كرد، كەسێك كە زیاتر لە 38 ساڵ لە زیندان بوو بە تاوانی كوشتنێك كە ئەنجامی نەدابوو، ئازاد كرا.
مۆریس هاستینگس كە ئێستا تەمەنی 69 ساڵە، بە تاوانی كوشتنی ڕۆبێرتا وایدەرمێر لە ساڵی 1983دا سزا درا، كە بە فیشەكێك لە سەریدا كوژرابوو و تەرمەكەش لەناو سندوقی ئۆتۆمبێلەكەیدا دۆزرایەوە.
ناوبراو بە تۆمەتی كوشتن و دزی و دەستدرێژی سێكسی سزا درا و لە ساڵی 1988 دەستەی سوێندخواردن سزای زیندانی هەتاهەتایییان بەسەردا سەپاند.
هەروەها بە دوو هەوڵی كوشتن سزا دراوە، لە هاوسەر و هاوڕێكەی خاتوو وایدەرمێر، بەپێی (NBC4)، هەرچەندە هیچ بەڵگەیەكی فیزیكی نەبووە كە هاستینگس ببەستێتەوە بە كوشتنی سەرەتایی لە ئینگلوودی لۆس ئەنجلۆس.
جۆرج گاسكۆن، داواكاری گشتی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، ئەوەی بەسەر بەڕێز هاستینگسدا هاتووە، نادادپەروەرییەكی ترسناكە.
هاستینگس لە ساڵی 2000 داوای پشكنینی دی ئێن ئەی كرد، بەڵام نووسینگەی داواكاری گشتی ئەو داواكارییەی ڕەتكردەوە.
پاشان ساڵی ڕابردوو بێتاوانی خۆی لە یەكەی دەستپاكی سزادانی پارێزەری ناوچە تۆماركرد و پشكنینی DNA لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا دەركەوت كە ئەو ترشەی لەسەر تەرمی قوربانییەكە دۆزرایەوە، هی ئەو نییە.
دی ئێن ئەی لەگەڵ كەسێكدا هاوتا كراوە كە بە تاوانی ڕفاندنی چەكداری ژنە قوربانییەك سزا دراوە كە لەناو سندوقی ئۆتۆمبێلێكدا دانراوە و دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەر.
ئەم تۆمەتبارە كە ناوی ئاشكرا نەكراوە، لەسەر ئەو تاوانانە سزای 56 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە و ئێستا مردووە.
نووسینگەی داواكاری گشتی ڕایگەیاندووە، لەگەڵ پۆلیس كاردەكەن بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر لەسەر تێوەگلانی كەسە كوژراوەكە لەو دۆسیەیەدا.
دوای ئەوەی سزاكەی هەڵوەشایەوە، هاستینگس دڵخۆشی خۆی دەربڕی و گوتی: ساڵانێكی زۆر دوعام كردووە بۆ ئەوەی ئەم ڕۆژە بێت.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.