Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 20:18

باڵیۆزی کەنەدا ستایشی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌كات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق دەکات
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی (تشرینی یەکەم)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گریگۆری گالیگان باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا ، بیروڕا دەربارەی دۆخی گشتیی عێراق دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کەنەدا ئاڵوگۆڕ کرا.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا ، کە لە دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، دەرفەتێک هاتووەتە ئاراوە بۆ ئەوەی حکومەت بە هاوکاری هەموو لایەنەکان، خزمەتی گشت پێکهاتەکان بکات بەبێ جیاوازی، هەروەها کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیش، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور و پابەندبوون بە پرنسیپەکانی هاوبەشیی ڕاستەقینە و هاوسەنگی و سازان ، چارەسەر بکات.
باڵیۆزی کەنەدا، ستایشی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، بەتایبەتی لە بواری بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و هەنگاونان بەرەو حکومڕانیی ئەلیکترۆنی. ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەکی پێویست لەم بوارەدا.
گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتیی و بنبڕکرنی ھەموو کارێکی تیرۆریستی و ھەروەھا کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا لە سەر ژیانی خەڵک ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.