Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 20:22

بانكی ناوەندی دەست بەسەر پارەی بەرپرسانی عێراقدا دەگرێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە، بانكی ناوەندی عێراق ڕێنمایی ئەو بانكە ئەهلییانەی كرد كە دەسەڵاتی دەستبەسەرداگرتنی پارەی ژمارەیەك بەرپرسیان پێدراوە، لەنێویاندا تۆمەتباری سەرەكی بە دزینی پارەی باج، "نوور زوهێر جاسم".
بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی دەست كەوتووە، بەشی یاسایی بانكی ناوەندی عێراق تەنها بانكە ئەهلییە ڕێگەپێدراوەكانی ڕێنمایی كردووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی پارەی جوڵاو و نەجووڵاو كە هی ژمارەیەك بەرپرسە كە تۆمەتبارن بە دزینی پارەی باج، لەنێویاندا تۆمەتباری سەرەكی، "نوور زوهێر جاسم". 
بەپێی ئەو بەڵگەنامەیە، ئەو بەرپرسانە بریتین لە: حسێن كاوە عەبدولقادر، محەمەد فەلاح عەبدوڵڵا، عەبدولمەهدی تۆفیق، نور زوهیر جاسم، دیعا عەبدولخالق عەلی، زوهایر جومعە حەمادی، ئوسامە حسام جودە، قەیس مەحمود مەهدی و سامر عەبدولهادی قاسم.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.