Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 20:22

پرۆفیسۆرێكی فیقهی بەراوردكاری لە زانكۆی ئەزهەر وەڵامی بانگخوازێكی كوەیتی دەداتەوە

کوردستان TV
100%

لێدوانەكانی عوسمان خەمیس بانگخوازی كوەیتی، كە دەڵێت دروست نییە ئافرەت وێنەی خۆی بخاتە سەر هەموو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، تەنانەت ئەگەر قژیشیان داپۆشن ، مشتومڕی چالاكوانانی لێكەوتەوە، لەكاتێكدا پرۆفیسۆرێكی فیقهی بەراوردكاری لە زانكۆی ئەزهەر پشتڕاستی كردەوە كە ئەم فەتوایە پەیوەندی بە ئایینەوە نییە.
لە میانی وتاری هەفتانەی ئەو بانگخوازە كوەیتییە، لە كەناڵی مەجلیسی كوەیتی، فەتوایەكی دەركرد كە ئافرەتان بۆی نییە وێنەكانیان لە سۆشیال میدیا بڵاوبكەنەوە، تەنانەت ئەگەر قژیشیان داپۆشن. دەشڵێت: دروست نییە بۆ ئەوەی ئافرەتێك وێنەكەی لە تویتەر و ئینستاگرام دابنێت.
لێدوانەكانی ئەو بانگخوازە كوەیتییە لە سۆشیال میدیادا دۆخێكی مشتومڕی لێكەوتەوە، هەروەها هاشتاگێكی ("عوسمان خەمیس") لەلایەن بزوێنەری گەڕانەكانەوە لە تویتەر بڵاوكرایەوە، بۆچوونەكانیش لەنێوان لایەنگران و نەیارانی فەتواكەدا دابەشبوون.
دواتر بەشێك لە خانمان بۆ پشتگیریكردن لە لێدوانەكەی عوسمان خەمیس، هەڵسان بە لابردنی وێنەكانیان لە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هەندێكی تریش پەنایان بردە بەر بڵاوكردنەوەی لێدوانەكانی ئەو بانگخوازە كوەیتییە و وێنەكانیان بەبێ باڵاپۆشی بڵاوكردەوە ، وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر بە فەتواكە.
دوای ئەو مشتومڕە، ڕۆژنامەی مەجلیسی كوەیتی ڕاپرسییەكی ئەنجامداو تێیدا پرسیاری لە بەشێك لە هاووڵاتیان كرد سەبارەت بەوەی كە ئایا "پەیوەندییان لەگەڵ كەسێكدا قبوڵ كردووە كە وێنەكەی لە سۆشیال میدیادا دادەنێت" یان نا.
لای خۆیەوە سەعد حیلالی، پرۆفیسۆری فیقهی بەراوردكاری لە زانكۆی ئەزهەر، ، پشتڕاستی دەكاتەوە كە ئەم بابەتە لە بابەتی كۆششكردنی كەسییەوە سەرچاوەی گرتووە و پەیوەندی بە ئایینەوە نییە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.