Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 20:21

سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق فۆڕمی دەستەی دەستپاكی پڕكردەوە

کوردستان TV
100%

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، فۆڕمی ئاشكراكردنی سەر‌وەتی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی عێراق پڕ كردەوە.
دەستەی دەستپاكی لە عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە محەمەد شیاع سوودانی لە فۆڕمێكدا كە ئاراستەی دەستەی دەستپاكی كردووە، تیایدا سەروەتی دارایی خۆی بۆ دەستەكە بەیان كردووە.
راشیگەیاندووە محەمەد شیاع سوودانی یەكەم بەرپرسە كە لە كابینەی حكوومەتەكەیدا، فۆڕمی ئاشكراكردنی سەروەتی خۆی پڕكردووەتەوە.
پێشتر محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، داوای لە وەزیرانی كابینەی حكوومەتەكەی كردبوو كە لە میانی هەفتەیەكدا دوای دەستبەركاربوونیان، فۆڕمی ئاشكراكردنی سەر‌وەتی خۆیان بۆ دەستەی دەستپاكی پڕ بكەنەوە.
لە ماددەی 16ی یاسای دەستەی دەستپاكی ژمارە 30ی بۆ ساڵی 2011ی هەمواركراودا، ئاماژە بەوەكراوە هەر سێی سەرۆكایەتییەكەی عێراق، هەروەها وەزیرەكان و هەموو ئەو كەسانەی كە پۆستە فەرمییەكان بەڕێوەدەبن، ناچاركراون كە فۆڕمی ئاشكراكردنی سەروەتی خۆیان پڕ بكەنەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.