Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 20:20

به‌ چه‌قۆ هاوڕێیه‌كی خۆی ده‌كوژێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی بنه‌سڵاوه‌ خسته‌ڕوو كه‌ تێیدا كه‌سێك به‌هۆی كێشه‌یه‌ك هاوڕێیه‌كی خۆی به‌ چه‌قۆ ده‌كوژێت.

پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: دوێنێ شەو شه‌موو کاتژمێر (12:00) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی شەڕکردن لە بنەسڵاوە.

ڕاشیگه‌یاند: دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کەوا کەسێک بە ناوی (ع. ع. م.) تەمەن (25) ساڵ کە لەسەر کێشەیەک لەگەڵ (ئه‌حمه‌د زیاد ئه‌حمه‌د) دەبێتە دەمەقاڵیان و شەڕ لەم نێوەندەدا دروست دەبێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا تۆمەتبار (ع) بە چەقۆ لە سنگی ناوبراو دەدات و زامدار دەبێت، لەبەر سەختی زامەکەی ناوبراو گیان لەدەست دەدات.

پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تۆمەتبار خۆی ڕادەستی ئاسایشی دەشتی هەولێر کرد و دواتر ئاسایشی دەشتی هەولێر ڕادەستی بەشی پۆلیسی شارۆچكه‌ی دەشتی هەولێری کرد بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتەبەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.