میدیاكانی هیندستان بڵاویان كرده‌وه، به‌لایه‌نی كه‌م 40 كه‌س بوونه قوربانی و زیاتر له 100 كه‌سی تریش بریندار بوون، به‌هۆی داڕمانی پردێك له هه‌رێمی گۆجارات له ڕۆژئاوای هیندستان.
پرده‌كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م داڕماوه و تا ئێستاش تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی له هه‌وڵی ڕزگاركردن و دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییه‌كانن.
میدیاكانی هیندستان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی داڕمانی پرده‌كه زیاتر له 500 كه‌س كه‌وتوونه‌ته نێو ڕووباره، تا ئێستاش زیاتر له 40 ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه، جه‌ختیشیان كرده‌وه كه پێشبینی ده‌كرێ ژماره‌ی قوربانییه‌كان زۆر له‌و ڕێژه‌یه زیاتر بن.
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه، ناریندرا مۆدی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان داوای به هاناوه‌چوونی به په‌له‌ی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی كرد بۆ ڕزگاركردنی قوربانییان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش هۆكاری داڕمانی پرده‌كه ئه‌وه بووه كه له یه‌ك كاتدا ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیاتری هاووڵاتییان له‌سه‌ر پرده‌كه بوونه كه له توانای هه‌ڵگرتنی زیاتر بووه و به‌هۆیه‌وه ڕووخاوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.